پێش 4 هەفتە 304 جار خوێنراوەتەوە

پاش فشارەكانی سەریان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كارمەندەكانی خەڵات دەكرێن

پەیام 

پەرلەمانی ئەورووپا خەڵاتی ساخارۆڤی بۆ ئازادیی بیركردنەوە بەخشییە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كارمەندەكانی، دوای ئەو گوشار و سزایانەی لەلایەن ئەمریكاوە بەسەریاندا سەپێنراون. 

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئی ئێف ئیی- ئیسپانی، پەرلەمانی ئەورووپا كاندیدكردنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بەسەر بەربژێرەكانی تەنزانیا و ئێراندا پەسەند كرد، وەك پەیامێكی پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی دادگاكە لە بەرامبەر هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە سزای بەسەر دادوەر و داواكارانی گشتیی دادگاكەدا سەپاندووە. 

ئەم ڕێزلێنانە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی واشنتن لە 9ی ئەم مانگەدا، سزای توندی دامەزراوەیی خستە سەر دادگاكە، بە مەبەستی پەكخستن و سنوورداركردنی لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتییەكانی. 

تەشەنەسەندنی گرژییەكانی نێوان واشنتن و دادگای لاهای بەهۆی ئەوەوە بوو كە دادگاكە لە ساڵی 2024دا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی ئیسرائیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە كەرتی غەززە دەركرد، كە بە توندی لەلایەن ئەمریكاوە ڕەت كرایەوە. 

 پەرلەمانی ئەورووپا لە ڕێگەی بەخشینی ئەم خەڵاتەوە كە لە ساڵی 1988ەوە دەیبەخشێت، جەختی لە پاراستنی سەروەریی یاسا نێودەوڵەتییەكان و ڕێگریكردن لە دەستوەردانی سیاسی لە بڕیارەكانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 2 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 2 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

  • پێش 4 هەفتە

    توێژینه‌وه‌یه‌ك: شیرینی و خواردنه‌وه‌ گازییەكان مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان زیاتر دەكەن

سەرەتا