1 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

گیانلەدەستدانی یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا ڕاگەیەندرا

پەیام 

تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی یەكەم تووشبووی مرۆڤی بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا بە فەرمی، ڕاگەیاند.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گیانلەدەستدانی كەسێكی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی شامۆندا بە فەرمی ڕایگەیاند و وتی "نەخۆشەكە بەرگریی لەشی لاوازكردووە، ئەوەش وای كردووە تووشی لێكەوتەی مەترسیدار بێت و گیان لەدەست بدات".

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوەكە سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردووەكە كرد و ڕوونی كردەوە كە ڤایرۆسی شامۆندا بە شێوەیەكی سەرەكی تووشی ئاژەڵانی وەك مانگا، مەڕ، بزن و ئەسپ دەبێت.

وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا پێشتر تووشبوونی ئەو نەخۆشەی لە شاری لیۆن پشتڕاست كردبووەوە.

ئەمە یەكەمین تووشبوونی تۆماركراوی مرۆڤە بە ڤایرۆسی "شامۆندا"، كە لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە لە نایجیریا دۆزراوەتەوە و پێشتر تەنیا وا باو بووە كە تەنیا لەنێو ئاژەڵاندا بڵاو دەبێتەوە. 

ڤایرۆسەكە سەر بە گرووپی "ئۆرسۆبۆنیا"یە و لە رێگەی مێرووی بچووكەوە دەگوازرێتەوە و لە هاوینی ساڵی 2026 بۆ یەكەمجار لە كێڵگەكانی ئەورووپا بڵاو بووەوە، ئێستاش لێكۆڵینەوە لە شێوازی گواستنەوە و مەترسییەكانی دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گیانلەدەستدانی یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسی شامۆندا لە فەڕەنسا ڕاگەیەندرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش فشارەكانی سەریان، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و كارمەندەكانی خەڵات دەكرێن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مالیزیا.. تەمومژی دووكەڵاوی خواستی لەسەر كڕینی ئامێرەكانی ئۆكسجین زیاد كرد

  • پێش 3 هەفتە

    كالیفۆرنیا جەژنەكانی موسڵمانانی وەك بۆنەی فەرمی لە ویلایەتەكەدا ناساند

  • پێش 4 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • 12/09/2026

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • 05/09/2026

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • 30/08/2026

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

سەرەتا