02/10/2026 615 جار خوێنراوەتەوە

كالیفۆرنیا جەژنەكانی موسڵمانانی وەك بۆنەی فەرمی لە ویلایەتەكەدا ناساند

پەیام

ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا بە فەرمی جەژنەكانی ڕەمەزان و قوربانی وەك بۆنەی ئایینی لە ویلایەتەكەدا ناساند.

گافین نیوسوم، حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، یاسایەكی نوێی واژوو كرد كە بەپێی ئەو یاسایە، جەژنەكانی ڕەمەزان و قوربان وەك بۆنەی فەرمی لە كالیفۆرنیا دەناسرێن و ئاهەنگی تایبەتیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەم بڕیارە ڕێگە بە قوتابخانە حكومییەكان و كۆلێژەكان دەدات بەپێی ڕێككەوتنی خۆجێیی، لەو ڕۆژانەدا دەوام ڕابگرن.

بەپێی ئەم یاسایە، فەرمانبەران دەتوانن پشووی ساڵانەی خۆیان بۆ بەشداری لەم جەژنانە بەكار بهێنن، بەڵام ئەم بڕیارە بە مانای ئەوە نییە ڕۆژەكە بۆ هەمووان بە گشتی، پشووی فەرمی و بە مووچە بێت، هەروەها ئەم جەژنانە كاریگەرییان لەسەر پشووە دادوەرییەكان نابێت و دادگاكان بە كراوەیی دەمێننەوە. 

لای خۆیەوە ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئیسلامییەكانی ئەمریكا ئەم هەنگاوەی بەرز نرخاند و بە چارەسەرێك بۆ كێشەی قوتابیان و فەرمانبەران ناویان برد كە پێشتر لە نێوان كار و بۆنە ئاینییەكاندا تووشی سەختی دەبوون. 

پێشتر و لە ساڵی ڕابردووشدا ویلایەتی واشنتنیش هەنگاوێكی هاوشێوەی گرتبووە بەر و دوو جەژنەكەی بە فەرمی ناساندبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سەنتەرێكی توێژینەوە: تا ساڵی 2035 ئیسلام دەبێتە گەورەترین ئاینی جیهان

  • پێش 1 هەفتە

    توركیا.. به‌هۆی پرسیارێكی ئاسانه‌وه‌ به‌شداربوویه‌ك خه‌ڵاتی یه‌ك ملیۆن لیره‌ی له‌ده‌ست دا

  • پێش 2 هەفتە

    لە ماوەی سێ ساڵدا شەش ملیۆن نەمام لە سنە چێنراون

  • پێش 2 هەفتە

    ژنێكی ئیتاڵی كۆشكێكی مێژوویی بنەماڵەكەی بۆ منداڵانی غەززە دەفرۆشێت

  • پێش 3 هەفتە

    لە یابان دوو بزن بۆ لەناوبردنی گژوگیای زیانبەخش ئەركدار كران

  • پێش 3 هەفتە

    كۆریای باكوور بە دزینی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە باینانس تۆمەتباردەكرێت

  • پێش 4 هەفتە

    لە گەورەترین دزیی ئەلیكترۆنییدا زیاتر لە شەش ملیار دۆلار لە پلاتفۆرمی "باینانس" دزرا

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو گەنجە ئەمریكییەی 19 سەرنشینی پاسێكی ڕزگار كرد دەڵێت قورئان هاندەری بووە

سەرەتا