1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا جارێکی دیکە پشتگیری بۆ فەڵەستین دووپات دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی جارێکی دیکە پشتگیری بۆ فەڵەستین دووپات دەکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوویداوە لەوێ هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە.

 لە نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە وتی: گەلی فەڵەستین تاوانبار نییە کە لەوێ لەدایکبوون، هەموومان ڕێگەمان بە قەوارەی زایۆنی داوە کە گەلێکی تەواو لە ناو ببات و زیانەکان زۆرن و هەرگیز قەرەبوو ناکرێنەوە و من هیچ کەسێک نابینم بتوانێت بەرگری لە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە بکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گواردیۆلا دەشڵێت: دەکرا منداڵەکانی ئێمەش لەوێ بوونایە و بکوژرێن تەنیا لەبەر ئەوەی لەوێ لەدایک بوون، هەربۆیە جیهان وازی لە فەڵەستین هێناوە و ئێمە بە هیچ شێوەیەک هیچمان نەکردووە، هەربۆیە متمانەیەکی کەمم بە بەرپرسەکان هەیە هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.

لە کۆتایدا گواردیۆلا باسی لەوەکرد، ئەنجامدانی یاریی فەڵەستین و کەتەلۆنیا زیاتر ڕەمزییە نەوەک یارییەکی وەرزشی و لەم ڕێگەیەوە فەڵەستینییەکان بۆیان دەردەکەوێت کە بەشێک لە جیهان بیریان لێدەکاتەوە و هێماسازی یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا جارێکی دیکە پشتگیری بۆ فەڵەستین دووپات دەکاتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێباس یانەی ڕیاڵ مەدرید بە دووڕوو ناو دەبات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاری کەین مەرجی بردنەوەی باڵۆندۆر دیاری دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە 4 هێرشبەری وەک شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دەستنیشان کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    جارێکی دیکە گواردیۆلا پاڵپشتی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا نائومێد نەبووە و پێداگرە لەسەرئەوەی بە خەونەکەی بگات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئامۆریم لە بارەی مانەوەی یاریزانێکی ئاگاداری مانچستەر یونایتدی کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئامۆریم خاڵی لاوازی تیپەکەی ئاشکرا دەکات

سەرەتا