2 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: سوودانی نابێتەوە سەركوەزیران
پەیام
سەركردەیەكی
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: سوودانی لە دەرەوەی هاوكێشەی ویلایەتی دووەمی سەرۆكوەزیرانی
عێراقە.
عەلی زوبەیدی، ئەندامی
چوارچێوەی هەماهەنگی بە پێگەى ئەلمەعلومەی شیعەكانی ڕاگەیاندووە: بەهۆی ئەو ڕێگەیەی
پێشتر محەمەد شیاع سوودانی پێیدا ڕۆشتووە و ئەو كارانەی كردوویەتی، پرۆسەی سیاسی بەرەو
حكومەتی زۆرینە ناڕوات.
زوبەیدی دەڵێت:
ناكۆكیی زۆر لەنێوان دەوڵەتی قانوون و سوودانی هەیە، هەروەها سەرۆكوەزیران ناكۆكیی
لەگەڵ كوتلە و حزبە سیاسییەكانی دیكەش هەیە وەك كوتلەی بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق.
عەلى زوبەیدى
باسى لە پۆستى داهاتووى سوودانى کردووە و دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی كەسایەتییەك
لەناو خۆیدا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید دەكات، سوودانیش لە دەرەوەی ئەو هاوكێشەیە
دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی كورسیی پەرلەمانیی هەیە ڕەنگە لە حكومەتی داهاتوودا وەزارەتی
پێ بدرێت.
لە هەڵبژاردنى ١١/١١ى ئەنجوومەنى نوێنەرانى
عێراقدا هاوپەیمانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەسەرکردایەتى محەمەد شیاع سوودانى
توانى ٤٦ کورسى پەرلەمانى بباتەوە و ببێتە گەورەترین براوەى هەڵبژاردنەکە،
سوودانیش ئەو سەرکەوتنە وەک دەرفەتى ویلایەتى دووەمى سەرۆکایەتییەکەى دەبینێت.
ئەو ئەندامەی
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕاشیگەیاندووە: فەیاز و فەتلاوی و ئەسەدی، هاتوونەتە
ناو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، تا ئەو كاتەش مالیكی سوور بێت لەسەر بۆچوونەكانی و ڕەتكردنەوەی
سوودانی، ئەوەی سوودانی پلانی بۆ دانابوو بۆ جاری دووەم ببێتە سەرۆكوەزیران بەبادا
چووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە