1 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
توركیا.. كۆمسیۆنی ئاشتی دەنگ لەسەر سەردانی ئۆجەلان دەدات
پەیام
لە 18هەمین كۆبوونەوەی ئەو كۆمسیۆنەی توركیا بۆ پرسی ئاشتی لە پەڕلەمان پێكیهێناوە گفتوگۆ لە بارەی سەردانی ئیمڕاڵی دەكرێت.
كۆمسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموكراسیی، كە بە ئامانجی "ئاشتی و كۆتاییهێنان بە پێكدادانی چەند ساڵەی توركیا و پەكەكە" لە پەڕلەمانی توركیا دامەزراوە، لە 18هەمین كۆبوونەوەیدا ئەو كارانەی تا ئێستا ئەنجامی داوە هەڵدەسەنگێنێت و تاوتوێی ئەو كارانەش دەكات لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجامی دەدات، لەنێویشیاندا سەردانی ئیمراڵی".
لە دوا كۆبوونەوەیدا، كۆمیسیۆنەكە ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە كارەكان لە تەواو بووندان و دەبێت زۆر گرنگی بە زمان و شێواز بدرێت.
لەلایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ، هەینی كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ كۆمیسیۆنەكە 18هەمین كۆبوونەوەی خۆی لە پەڕلەمانی توركیا بە سەرۆكایەتی نوعمان قوڕتولموش سەرۆكی پەڕلەمان ئەنجام دەدات.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كۆمسیۆنەكە ئەو كارانەی تا ئێستا ئەنجامی داوە هەڵدەسەنگێنێت و تاوتوێی ئەو كارانەش دەكات، كە لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجامی دەدات، لەنێویشیاندا سەردانی ئیمڕاڵی و دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانییكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە مشتومڕێكی زۆری لە ناوخۆی توركیا لێ كەوتووەتەوە و دەنگدان لەسەر پرسەكە ئەنجام دەدرێت، ئەگەر پەسەند كرا سەردانەكە ئەنجام دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە