1 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
نەتەنیاهوو: سعودییەش پەیوەندییەكانى لەگەڵمان ئاساییبکاتەوە، دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە
پەیام
سەرۆكوەزیرانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی لە میانەی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی فەڵەستینی ڕەت دەكەینەوە تەنانەت ئەگەر لە بەرانبەر پڕۆسەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی سعودیەش بێت لەگەڵ تەلئەبیب.
بەپێی ئەو چاوپێكەوتنەكەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی لەگەڵ میدیای زایۆنی ئەنجامی داوە "دیدگای حكومەتەكەی بەو شێوەیەیە، كە دەوڵەتی فەلەستینی پەسەند ناكەن، تەنانەت ئەگەر لە بەرانبەر ئاساییكردنەوەی پەیوەنییەكان بێت لەگەڵ قەوارەكەیدا.
نەتەنیاهوو ڕایشیگەیاندووە: لە داهاتوودا هیچ دەوڵەتێكی فەڵەستین نییە، چونكە ئەوە مەترسی بوون و نەبوون لەسەر ئیسڕائیل دروست دەكات لەكاتێكدا بەلای ئێمەوە ئەوە هێڵی سوورە.
سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی وتیشی، هەر ڕێكەوتنێك كە دێتە كایەوە دەبێت بەرژەوەندییەكانی قەوارەكەی بەهەند وەرگرتبێت، هەروەها وتیشی: تەنانەت ئەگەر سعودییەش پەیوەندییەكانی لەگەڵمان ئاسایی بكاتەوە، دەوڵەتی فەڵەستینی نایەتە بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە