2 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

سودانی و مالیكی و شەتری بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کاندیدن

پەیام 

چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی سێ پاڵێوراوى بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق ئاشكراکرد، کە (سودانی و مالیكی و شەتری)ن، هەفتەی ئایندەش یەكێكیان بە دەنگدان یەكلایی دەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار پەردەی لەسەر ناوی سێ كاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق لادا و ڕایگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو جوڵەیەكی چڕی سیاسی لەنێوان سەرجەم هێزەكاندا بۆ یەكلاكردنەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە دەستپێبكات.

بەپێی زانیارییە ئاشكراوەكان، لەگەڵ بەردەوامیی كۆبوونەوەكان لەنێو "چوارچێوەی هەماهەنگی"، بەڵام میكانیزمی هەڵبژاردن بووەتە جێی مشتومڕ؛ بەشێك لە فراكسیۆنەكان لەگەڵ پەیڕەوكردنی نەریتی پێشوون، لەكاتێكدا فراكسیۆنەكانی دیكە پێداگری لەسەر پێوەری قورسایی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی كاندیدەكان دەكەن.
سەرچاوەكە سێ ناوی دیاری وەك بەهێزترین كاندید ئاشكرا كردووە، كە بڕیارە لە ڕێگەی دەنگدانەوە لەنێو چوارچێوەكەدا یەكێكیان هەڵبژێردرێت، ئەوانیش بریتین لە: محەمەد شیاع سودانی، نوری مالیكی (سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا) و حەمید شەتری (سەرۆكی دەزگای هەواڵگری).

ئەوەش ڕوون كراوەتەوە، كە لیژنە پێكهێنراوەكانی چوارچێوەكە هاوكێشەكە زۆر ناگۆڕن و دواجار كاندیدەكە هەر لەنێو "ماڵی شیعە" و كەسایەتییەكی ناسراو دەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سودانی و مالیكی و شەتری بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کاندیدن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: 130 تانه‌ پێشكه‌شكراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌یف سامی: قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌ دانپێدانراوه‌كانی سه‌ر عێراق سێ ملیار دۆلارن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: سوودانی نابێتەوە سەركوەزیران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوا ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ كۆی گشتی 63 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی عێراق: ماوەی پەرلەمان تەواو بوو و حكومەت كاربەڕێكەرە

سەرەتا