2 کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

پەیام 

وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی ئەو نامەیە ئاشكرا دەكات كە ترەمپ بۆ خامنەیی ناردبوو و دەڵێت: ئەمریكا بە ڕوونی وتی: یان بەرنامەی مووشەكی و ئەتۆمی هەڵدەوەشێننەوە، یان جەنگ ڕوو دەدات.

عەباس عەراقچی لە دیدارێكدا ئاشكرای كردووە: ئەو نامەیەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ناردبووی، تیایدا هاتووە: ئێران لە نێوان دوو بژاردەدایە، یان جەنگ و خوێن هەڵدەبژێرێت، یان دانوستانی ڕاستەوخۆ دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەی مووشەكیی ئێرانی.

عەراقچی دەڵێت: سەرەڕای فشار و  هەڕەشەكان كۆماری ئیسلامی دانوستانی ناڕاستەوخۆی هەڵبژارد و شێوازی یارییەكەی گۆڕی، ئەمەش ئەمریكای ناچار كرد ئەم شێوازە پەسەند بكات و بە ناچاری پێی ڕازی ببێت.

دوای نامەكەی ترەمپ، ئێران بەشداریی چەند گەڕێكی دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ واشنتۆن كرد، بەڵام بە ڕاوەستاندنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕازی نەبوو، بەو هۆیەشەوە لە جەنگی 12 ڕۆژەدا ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی ڕایانگەیاند: هێرشیان كردووەتە سەر وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی وتووە: ئەمریكا جددی نییە لە دانوستانی ڕاستەوخۆ، بەڵكو هەوڵ بۆ بەدیهێنانی چەند ئامانجێك كە دژی بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئێرانن دەدات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: سعودییەش پەیوەندییەكانى لەگەڵمان ئاساییبکاتەوە، دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو پشتیوانیی پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەكات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیســ*ـرائیل بە پاساوی ناڕاست بۆردومانی سەر غـ*ـەز*زەی دەست پێ كردەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر هه‌سه‌ده‌ و هۆشداری له‌ دابه‌شكردنی سووریا ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا نیگه‌رانه‌ له‌ سه‌ردانێكی نه‌ته‌نیاهوو بۆ جه‌به‌ل شێخ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست پێشێلكرایه‌وه‌ و زیاتر له‌ 100 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌زڵوم عه‌بدی: له‌ ڕێككه‌وتنی 10ی ئادار مافه‌كانی كورد به‌هه‌ند وه‌رگیراون

سەرەتا