2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سكاڵایەك دەكات، كە داوا دەكات بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت
پەیام
هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سكاڵا لەسەر هەڵبژاردن دەكات، كە یەكێكیان داوا دەكات تۆماری دەنگدەرانی كەركووك پاك بكرێتەوە.
بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی دادگای فیدڕاڵی بڵاوی كردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو سێ سكاڵا لەلایەن دادوەرانی دادگاكەوە تاوتوێ دەكرێت كە یەكێك لەو داوایانە لەلایەن 13 كەسەوە تۆمار كراوە و داوا دەكات كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناچار بكرێت بە پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی كەركووك، هاوکات داوا دەكات لە بری كارتی دەنگدان، بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت.
وەك ئەوەی دادگای فیدڕاڵی زانیاری داوە ئەو سكاڵایە لەلایەن 13 هاووڵاتیی كەركووك كراوە و سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سكاڵای لێكراوەو، داواش دەكەن تا پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە بری كارتی بایۆمەتری دەنگدان بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت.
22ی تشرینی یەكەمی 2025 ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاری دا لە كەركووك كار بەو تۆمارەی دەنگدان بكرێت، كە كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن ئامادەی كردووە و پرۆسەی وردبینی بۆ تۆماری دەنگدەرانی پارێزگاكە بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە