2 کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی ئاڵنگاریی مەترسیدار لە ڕووی ئابوورییەوە بە عێراق دەدرێت

پەیام

لە ڕاپۆرتێكیدا سەبارەت بە عێراق، ئاژانسی مۆدێز ڕایگەیاندووە: پشتبەستنی گەورەی عێراق بە كەرتی هایدرۆكاربۆن كە 90%ی داهاتی حكومەت پێكدەهێنێت وایكردووە لە گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوتی خاودا لە پەراوێزدا بێت، بەتایبەت كە پێشبینیی دەكرێت بەراورد بە 2023 و 2025 نرخی نەوت لە ساڵانی 2026 ـ 2027 دابەزێت، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتەكەی ئەو ئاژانسە ئابوورییە وا دەكات فشارێكی زیادە لەسەر بودجە و توانای دەوڵەت لەسەر دابینكردنی خەرجییەكانی دروست بكات.

لە ڕووی سیاسییەوە، ئاژانسەكە پێشبینی دەكات هاوشێوەی هەڵبژاردنی 2021 هەمان سیناریۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و پەسەندكردنی بودجە  لە دوای هەڵبژاردنی ئەمساڵیشەوە دروست ببێتەوە و ئەمەش وڵات دەخاتە ئەگەری بۆشایی ئابوورییەوە.

سەرەڕای ئەم هۆشدارییدانە، ئاژانسی مۆدێز بۆ پۆڵێنی دڵنیایی ڕیزبەندیی درێژمەودای عێراقی بە دراوی نێوخۆیی و بیانی لە ئاستی (سی ئەی ئەی1)، بە پشتبەستن بە "بەهێزیی یەدەگی دراوی بیانی، سنوورداریی قەرزی دەرەكی" و چەند ڕەهەندێكی دیکە تێڕوانینی سەقامگیرییانەی بۆ داهاتووی ئابووریی عێراق هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا: دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق قبوڵ ناكەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی ئاڵنگاریی مەترسیدار لە ڕووی ئابوورییەوە بە عێراق دەدرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سكاڵایەك دەكات، كە داوا دەكات بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی و مالیكی و شەتری بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کاندیدن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: 130 تانه‌ پێشكه‌شكراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌یف سامی: قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌ دانپێدانراوه‌كانی سه‌ر عێراق سێ ملیار دۆلارن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: سوودانی نابێتەوە سەركوەزیران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوا ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت

سەرەتا