2 کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریكا: دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق قبوڵ ناكەین

پەیام 

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا نزیكبوونەوەی هاتنی بۆ عێراق و چاودێریی پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی ڕاگەیاند.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەردانی عێراق بەمنزیكانە و كۆبوونەوە لەگەڵ بە سەركردەی هێزە سیاسییەكان دەكەم.

ساڤایا ڕایشیگەیاند: عێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو هەنگاوی گرنگی ناوە و ئومێدەواریشین ئەو بەرەوپێشچوونە لە مانگەكانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: بە گرنگییەوە چاودێریی پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەكەین، با بۆ هەمووان ئاشكرا بێت كە ئەمریكا دەستوەردانی دەرەكی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق قبوڵ ناكات و ڕێگەی پێ نادات.

تیوتەكەی مارك ساڤایا نێردەی ئەمریكا دوای تەنها ڕۆژێك دێت لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كۆتاییهێنان بە ئەركەكەی لە عێراق لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە و تائێستاش هیچ پشتڕاستكردنەوە، یان ڕەتكردنەوەیەكی فەڕمی لەسەر نەدراوە، لەكاتێكدا 19ی مانگی ڕابردوو وەك هاووڵاتییەكی بەڕەچەڵەك عێراق بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا: دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق قبوڵ ناكەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی ئاڵنگاریی مەترسیدار لە ڕووی ئابوورییەوە بە عێراق دەدرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سكاڵایەك دەكات، كە داوا دەكات بە كارتی نیشتیمانی دەنگ بدرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی و مالیكی و شەتری بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق کاندیدن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: 130 تانه‌ پێشكه‌شكراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌یف سامی: قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌ دانپێدانراوه‌كانی سه‌ر عێراق سێ ملیار دۆلارن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: سوودانی نابێتەوە سەركوەزیران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوا ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ت

سەرەتا