3 کاتژمێر پێش ئێستا
208 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نه سوننه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوتوێی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانیان كرد
شیعه و سوننه له عێراق هاوپه‌یمانێتییان پێكهێناوه و به‌وپه‌ڕی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووییه‌وه خۆیان بۆ دانوستان و پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ئاماده ده‌كه‌ن و پێكه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورد له قورسترین قه‌یرانی په‌رته‌وازه‌ییدایه و پارتی و یه‌كێتی هه‌ر یه‌كه و بۆ خۆی خه‌ریكی گفتوگۆیه. ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره له پێگه‌ی كورد له عێراقدا ده‌دات و هێنده‌ی دیكه لاوازی ده‌كات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، شه‌وی ڕابردوو سه‌ركرده‌كانی شیعه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 251ی خۆیان له نووسینگه‌ی هادی عامری ئه‌نجام داوه و، دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به شایسته ده‌ستووری و سیاسییه‌كانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ كردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێوه‌ر و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كردووه، هه‌روه‌ها تاوتوێی شێوازی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانیان له‌ناو چوارچێوه‌دا كردووه، كه پشت ده‌به‌ستێت به پێوه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ڕوون و، تیایدا كارامه‌یی و ده‌ستپاكی و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ڕه‌چاو ده‌كات. ڕاشیگه‌یاندووه: پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران كه‌سێك بێت توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی قۆناغی داهاتووی هه‌بێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ی پێشتر دروستی كردبوون، ڕای سپاردن به‌رده‌وام بن له هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و، شێوازی دابه‌شكردنی پشك و شایسته‌كان تاوتوێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان پیرۆزبایی له لایه‌نه سوننه‌كان كردووه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له‌ژێر ناوی (ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانی) و ده‌ڵێت: هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاری سیاسی و سه‌قامگیری له عێراقدا.
هه‌ر دوێنێش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه، كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م كاندیدكردنی نووری مالیكی‌دا نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە