2 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
میدیایەكی ئیسرائیلی: زیاتر لە 500 جار سوپا ڕێكەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردووە
پەیام
لەو كاتەی ڕێكەوتنی ئاگربەست لە نێوان قەوارەی زایۆنی و
بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە واژوو كراوە قەوارەی داگیركەر زیاتر لە 500 جار ڕێكەوتنەكەی
پێشێل كردووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكوومی لە كەرتی غەززە رایگەیاندووە،
لە دەستپێكی ئاگربەستەوە تا ئەمڕۆ قەوارەی زایۆنی 535 جار ڕێكەوتنەكەی پێشێلكردووە
و هیچ دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتیش لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەكردووە.
جیا لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی لە كەرتی غەززە، كەناڵی
دوانزەی زایۆنیش پێشێلكارییەكانی پشتڕاستكردەوەو ئەوەی بڵاو كردەوە كە حكومەتەكەی
نەتەنیاهوو زیاتر لە 500 جار ڕێكەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردووە.
بەپێی ئەوەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەت بڵاوی كردوەتەوە،
لەماوەی دوو مانگی ئاگربەستدا 350 فەلەستینی شەهید بوون، نزیكەی 900ـی دیكەش برینداربوون،
هەروەها 174 جار بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی كەرتی غەززە كراوە و 113 خانوو باڵەخانەی
هاووڵاتیانیش وێرانكراون.
هەروەها راشگەیەنراوە، كەمتر لە دە هەزار بارهەڵگری مرۆیی
چوەتە كەرتی غەززەوە لەكاتێكدا پێویست بوو ڕێگا بە چوونە ژوورەوەی نزیكەی 40 هەزار
بارهەڵگری مرۆیی بدرێت، هەروەها 17 جار هێزە زایۆنییەكان هێڵی ئاگربەستیان تێپەڕاندووە
و 35 جار راستەوخۆ لە نزیكەوە تەقەیان لە خەڵكی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە