2 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسـ*ـرائیل بۆردومانی شارۆچكەیەكی سووریایان كرد و ١٣ سووری كوژران

پەیام

بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی قەوارەی داگیركەری زایۆنی بۆردومانی شارۆچكەیەكیان لە باشووری سووریا كرد و، بەو هۆیەوە 13 سووری كوژران.

میدیا ناوخۆییەكانی سوریا و هەروەها قەوارەی داگیركەری زایۆنی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە بەیانی زووی ئەمڕۆ بۆردومانی شارۆچكەی "بیت جن" لە نزیك بەرزاییەكانی جۆلان لە باشووری سووریا كراوە كە نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە سنوورەكانی قەوارەی زایۆنییەوە دوورە.

ئەوە پشتڕاستكراوەتەوە كە لە بۆردومانەكەدا 13  سووری كوژراون، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای زایۆنی زیاد لە جارێك بۆردومانی شوێنەكەیان كردووە.

سوپای زایۆنی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، بۆردومانەكە دوای گەمارۆدانی یەكەیەكی سەربازی داگیركەر بووە كە چوونەتە شارۆچكە سوورییەكەوە و لەلایەن دانیشتوانی شارۆچكەكەوە گەمارۆدراون و تووشی پێكدادانی سەربازی بوون، لەو پێكدادانەشدا پێنج سەربازی زایۆنی برینداربوون.

دوای بۆردومان و پێكدادانە سەربازییەكان لە شارۆچكەی "بیت جن" زۆرینەی دانیشتوانەكەی ئاوارەبوون و ڕوویان لە ناوچەكانی دەورووبەر كردووە، سوپای زایۆنیش دەڵێت، سێ هاووڵاتی سوورییان دەستگیركردووە.

لەلایەكی دیكەوە، سوپای زایۆنی ڕایگەیاندووە، گرووپێكی جوولەكە بەناوی (رواد باشان) سنووری نێودەوڵەتی سووریایان تێپەڕاندووە و بانگەشەی دروستكردنی كۆمەڵگەی جوولەكەنشینیان لەناو خاكی سووریادا كردووە..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسـ*ـرائیل بۆردومانی شارۆچكەیەكی سووریایان كرد و ١٣ سووری كوژران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین.. دوای خۆڕادەستکردن؛ هێزەکانی ئیسرائـ*ـیل دوو گەنجی فەلەستینی شەهید دەكەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیایەكی ئیسرائیلی: زیاتر لە 500 جار سوپا ڕێكەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌: توركیا ناچاره‌ خۆی بگونجێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. خۆپیشاندان دژی ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رێوه‌چوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی توركیا: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیمڕاڵی باسی ڕێكه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق كراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی توركیا: گفتوگۆكان له‌ ئیمڕاڵی ئه‌رێنی بوون

سەرەتا