2 کاتژمێر پێش ئێستا
204 جار خوێنراوەتەوە
فەلەستین.. دوای خۆڕادەستکردن؛ هێزەکانی ئیسرائـ*ـیل دوو گەنجی فەلەستینی شەهید دەكەن
پەیام
سوپای قەوارەی داگیركەری زایۆنی دوو گەنجی فەلەستینی لە
كەناری رۆژاوا شەهید دەكات لە دوای ئەوەی خۆیان ڕادەستی ئەو هێزانە دەكەن.
یەكە سەربازییەكانی سوپای زایۆنی ئۆپەراسیۆنێكی گرتن و
كوشتنیان لە باكوری كەناری رۆژاوای فەلەستین دەست پێ كردووە، كە تێیدا خانووی فەلەستینییەكان
دەروخێنن و دانیشتوانەكەشی ڕووبەڕووی گرتن و كوشتن و ئەشكەنجەدان دەكەنەوە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو
كراوەتەوە، دوو گەنجی فەلەستینی لە شارۆچكەی جنێن لە باكوری كەناری رۆژاوا خۆیان تەسلیمی
هێزێكی زایۆنی دەكەن، بەڵام دوای خۆ تەسلیمكردنیان لەلایەن هێزەكەوە لەنزیكەوە تەقەیان
لێ دەكرێت و شەهید دەكرێن.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین هەواڵەكەی پشتڕاستكردوەتەوە
و رایگەیاندووە، ئەو دوو گەنجە شەهید كراون و یەكێكیان مونتەسەر عەبدوڵڵای تەمەن
26 ساڵ و هەروەها یوسف عەساعسەی تەمەن 37 ساڵ بوون.
هاوكات ئیتمار بن غەفیر، وەزیری توندڕەوی زایۆنی و بەرپرسی
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی زایۆنی لەسەر ڕووداوەكە قسەی كرد و دەستخۆشی لە سەربازەكانی
كرد و رایگەیاند، ئەو سەربازانەی كە گەنجە فەلەستینییەكانیان كوشت، كارێكیان كردووە
كە هەر ئەوەیان لێ چاوەڕوان دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە