29/11/2025 535 جار خوێنراوەتەوە

تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی

پەیام

سەرەنجام دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر وادەكەیدا، ئەمڕۆ پارەداركردنی مووچەی مانگی نۆ كرا و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ، شەممە، نۆسەد و چل و یەك ملیار و هەشتسەد و حەفتا و چوار ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی ڕایشیگەیاند: سبەی، یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و ڕۆژی سێشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی حکومەتى ماوەبەسەرچوو: گرفتی بەنزین بە زوویی چارەسەر دەکەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆڕەك تیلیكۆم قەرزەکانى نەداتەوە مۆڵەتەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرەوەكانی پارساڵی حەج بۆ ساڵی داهاتوو وەك دەرچوو هەژمار دەكرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پڕۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریی پرسى كورد ڕەوانەی پەڕلەمانی توركیا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕیارى هەرزانکردنى بەنزین جێبەجێناکرێت و قەیرانێکى دیکەى دروستکردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشە درۆنییەكان زۆرینەى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ هەرێم هەڵوەشاندووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە

سەرەتا