1 کاتژمێر پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

غازی سروشتیی ئێران و غازی هەرێم بۆ كارەبای نیشتیمانیی عێراق گەڕایەوە

پەیام 

وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی غاز لە ئێرانەوە، بەشە غازی هەرێمیش بۆ تۆڕی نیشتمانی دەستی پێ كردووەتەوە.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ڕاوەستا و كێشە لە كارەبای عێراقدا دروست بوو، ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای فیدڕاڵی ڕایگەیاند: پرۆسەی چاكسازیی لە تۆڕەكان تەواو بووە و هەناردەی غازی سرووشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەستی پێ كردووەتەوە كە بڕەكەی پێنج ملیۆن مەتر سێ جایە.

لەبارەی ئەو بڕە كارەبایەی كە عێراق لە هەرێمی كرودستانی دەكڕێ و بەهۆی هێرشی كۆرمۆرەوە ڕاوەستابوو، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاند: دوای دەستبەكاربوونەوەی كێڵگەی كۆرمۆر لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 300 مێگاوات كارەبا لەو بڕەی لە هەرێمی دەكڕن گەڕاوەتەوە بۆ ناو تۆڕی نیشتیمانیی عێراق.

جێی باسە بەهۆی ئەوەی بڕانی غازی سروشتی ئێران و نەمانی ئەو بڕەی لە هەرێمەوە دابین دەكرا، نزیكەی هەفتەیەكە كێشە لە كارەبای عێراق دروست بووە و دابینكردنی كەم بووبووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    غازی سروشتیی ئێران و غازی هەرێم بۆ كارەبای نیشتیمانیی عێراق گەڕایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرى وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و هەرێم کۆدەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ سوننه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوتوێی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانیان كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    راپۆرتێكی ئه‌مریكی: له‌ عێراق بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان كاندیدی سەرۆكوەزیران دیاری دەكات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاسای نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و كوالێتییەكەیان پەیڕەو دەكات

  • پێش 1 هەفتە

    هێزە سوننەكان هاوپەیمانێتیەكیان لەژێر ناوی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" دامەزراند

سەرەتا