1 کاتژمێر پێش ئێستا 148 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

پەیام

بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بۆ پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران، كۆببنەوە.

لەو بارەیەوە، سەڵاح بووشی، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ لەبارەی پرسی پێكهێنانی حكوومەت، هەماهەنگی لەگەڵ هێزە هاوبەشەكانی دیكە و هەروەها تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی وڵات كۆدەبێتەوە.

بووشی راشیگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی لە قۆناغی گفتوگۆوە چوەتە قۆناغی یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران و هەروەها كابینەی نوێی حكوومەت.

لە لایەكی دیكەوە، عەلی دیفاعی، سەركردە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، رایگەیاندووە، لایەنە شیعییەكان لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا بە جدی و بە ڕونی لەبارەی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران و هەروەها پشك و بەركەوتەی لایەنە سیاسییەكان لە كابینەی حكوومەتدا قسە دەكەن و دەیانەوێت ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە چونكە قۆناغی دیكەیان لە پێشە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    غازی سروشتیی ئێران و غازی هەرێم بۆ كارەبای نیشتیمانیی عێراق گەڕایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگرى وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و هەرێم کۆدەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ سوننه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تاوتوێی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانیان كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    راپۆرتێكی ئه‌مریكی: له‌ عێراق بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان كاندیدی سەرۆكوەزیران دیاری دەكات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق یاسای نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و كوالێتییەكەیان پەیڕەو دەكات

  • پێش 1 هەفتە

    هێزە سوننەكان هاوپەیمانێتیەكیان لەژێر ناوی "ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی" دامەزراند

سەرەتا