01/12/2025 343 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان كوژرانی 22 چەكداری پاڵپشتیكراو لەلایەن هیندستانەوە ڕاگەیاند

پەیام 

سوپای پاكستان كوژرانی 22 چەكداری لە باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند کە لەلاین هندستانەوە پاڵپشتیکراون.

هێزی ئاسمانیی پاكستان ڕایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا باكووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 22 چەكدا كوژراون.

نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی سەربە سوپای پاكستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزە ئەمنییەكان پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەی ئیسماعیل خان سەربە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا ئەنجامداوە و ڕاشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، 22 چەكدار كە لەلایەن هیندستانەوە پاڵپشتیكرابوون، كوژراون.

بەپێی ئەوەی سوپای ئەو وڵاتە بڵاوی كردوەتەوە، ئەو چەكدارانە لەلایەن هەواڵگری هیندستان و سوپای ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی كراون و بە مەبەستی تێكدانی ئاسایشی پاكستان و نانەوەی پشێوی و كاری تێكدەرانە ڕەوانەی پاكستان كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فانس: ئیسرائیل ڕێگریی لە ڕێككەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران ڕازی نه‌بێت وێستگه‌كانی كاره‌با و پرد و ژێرخانه‌كانیان بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا دوو به‌نده‌ری ئۆكرانیای بۆردومان كرد

سەرەتا