1 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ سعودیه و به‌حرێن ئه‌نجام ده‌دات
په‌یام
وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی سه‌ربازی بۆ سعودییه به به‌های نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار.
ئاژانسی هاریكاریی ئاسایشی جه‌نگیی ئه‌مریكا سه‌ر به وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندیی داوه له‌سه‌ر سێ گرێبه‌ستی بۆ وڵاتانی سعودییه و به‌حره‌ین كه به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی ملیار و نیوێك دۆلاره. گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌حره‌ین به‌به‌های نزیكه‌ی 445 ملیۆن دۆلار په‌سه‌ند كراوه و پشكی سعودییه‌ش له گرێبه‌سته‌كاندا ملیارێك دۆلاره.
گرێبه‌سته‌كانی نێوان واشنتۆن و ڕیاز دوای سه‌ردانی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه دێت بۆ كۆشكی سپی له مانگی ڕابردوودا، هه‌روه‌ها واژووكردنی ده‌یان گرێبه‌ستی جۆراوجۆری ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی.
وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه، یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كان دابینكردنی توانای چاكسازی و چاككردنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانی سعودییه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستێكی دیكه‌ش تایبه‌ته به خزمه‌تگوزاریی مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی ئاسمانیی و وشكانیی سعودییه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە