2 کاتژمێر پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
هەزاران گەشتی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشێنراونەتەوە
پەیام
عێراق بۆ 48 كاتژمێری دیكە داخستنی ئاسمانی درێژ كردەوە، هەزاران گەشتی ئاسمانییش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشێنراونەتەوە.
بەهۆی بەردەوامیی جەنگی سەر ئێرانەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق و ڕاگرتنی تەواوی گەشتی فڕۆكەخانەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێری دیكە، واتە لە كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تا 12ی نیوەڕۆی چوارشەممە درێژ كراوەتەوە.
هاوكات ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی جەنگ و پێكدادانی ئاسمانیی نێوان ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لەگەڵ ئێران، رۆژی شەممە زیاتر لە 28 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاـی ناوەراست لەنێوان وڵاتاندا هەڵوەشێنراوەتەوە. كە ئەمە ژمارەی پێوانەییە.
گاردیان ئاماژەی بەوەش داوە، ڕۆرژی یەكشەممە سێ هەزار و 151 گەشت و ئەمڕۆش تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ نزیكەی هەزار و 300 گەشتی ئاسمانی لەنێوان وڵاتاندا هەڵوەشاونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە