2 کاتژمێر پێش ئێستا
267 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لەمەودوا ڕێگە نادەین زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە ئیسرائیل بكوژێتەوە
پەیام
بەهۆی هێرشی درۆنەوە پاڵاوتگەیەكی ئارامكۆی سعودییە داخرا، سوپای پاسدارانیش دەڵێت: "بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان و لەمەودوا ڕێگە نادەین زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە قەواەری زایۆنی بكوژێتەوە".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڤیدیۆی بەئامانجگرتنی وێستگەیەكی پاڵاوتنی نەوت سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆ-ی سعودییە لە ئاژاتنسەكانی هەواڵ بڵاوكرایەوە كە ئاگر و دوكەڵی لێ بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەوە پاڵاوتگەكەی ئارامكۆ لە ناوچەی ڕەس تەنوورە لە سعودییە پەكی كەوتووە و داخراوە.
هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: پێشتر هۆشداریمان دابوو لەوەی ئەگەر هێرش بكرێتە سەر ئێران، مەودای هێرشەكانمان فراوانتر دەبێت. لەمەودوا ڕێگە نادەین زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە ئیسرائیل بكوژێتەوە!.
سوپای پاسداران داواشی كردووە، دانیشتووانی قەوارە داگیركەرەكە لە بنكە سەربازییەكان و ناوەندە ئەمنیی و حكومییەكان دوور بكەونەوە. راشیگەیاندووە: شەپۆلی دەیەمی هێرشەكان حكومەتی داگیركەری لە تەلئەبیب و ناوەندە سەربازییەكانی لە حەیفاو قودس بەئامانج گرتووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین ڤیدیۆ دزەی پێ كرا و بڵاو كرایەوە كە نیشانی دەدات مووشەكەكانی ئێران پێگەی گرنگ لە قەوارەی زایۆنی دەپێكن و زیانی گەورەیان گەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە