2 کاتژمێر پێش ئێستا 401 جار خوێنراوەتەوە

سوپای كوەیت: ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا لە وڵاتەکەمان كەوتوونەتە خوارەوە

پەیام 
 
ئێران بۆردومانی باڵیۆزخانەی ئەمریكای لە كوەیت كرد، سوپای كوەیتیش دەڵێت: ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا كەوتوونەتە خوارەوە.

بەرانبەر بەو هێرشە هاوبەشانەی ئەمریكا و ئیسرائیل دەستیان پێكردووە، ئێران لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بەردەوامە لە هێرشە تۆڵەسێنەرەكانی بۆ سەر وڵاتانی كەنداو. بەپێی زانیارییەكان بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە كوێتی پایتەخت بیستراوە و، دووكەڵ لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەرز بووەتەوە.

هەروەها لە میدیاكانی كوێتدا چەند هەواڵێك بڵاو كرانەوە سەبارەت بەوەی كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا پێكراوە.

هاوكات باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كوێت هۆشداری دایە هاووڵاتیانی كە بەهۆی مەترسی هێرشی مووشەكی و درۆنەوە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە. ئاماژەی بەوەش كرد كە كارمەندانی باڵیۆزخانەكەن لە حاڵەتی خۆپارێزیدان.
 
هاوكات سوپای كوێت لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە: "بەیانی ئەمڕۆ دووشمە، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی ئەمریكا لە ئاسمانی كوێت كەوتوونەتە خوارەوە".

ڕاشیگەیاندووە كە سەرجەم تیمەكانی ناو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ڕووداوەكە، ڕزگاریان بووە. 

لای خۆیەوە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند: بارەگای خاتەمولئەنبیائـ كە فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی ئێرانە جەختی كردەوە لە خستنەخوارەوە فڕۆكەیەكی ئێف 15ی ئەمریكی لە سنوورەكانی ئێران لەگەڵ كوەیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەو هێرشانەى کراوەتە سەر وڵاتەکەمان 555 كەس گیانیانلەدەستداوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای كوەیت: ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا لە وڵاتەکەمان كەوتوونەتە خوارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەزاران گەشتی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشێنراونەتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: سێ کەشتی نەوتگوێزەرەوەمان پێکاوە و كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریکاشمان پاشەكشە پێكردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەمەودوا ڕێگە نادەین زەنگی ئاگاداركردنەوەی مووشەكی لە ئیسرائیل بكوژێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرغروسی: ئیسرائیل لەدواى ئێران دەست بە پارچە پارچەکردنی وڵاتانى ناوچەکە دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ ئێرانییەکان: ئازا و بوێر بن، وڵاتەكەتان وەربگرنەوە ئەمریكا لەگەڵتاندایە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك گه‌یشتنه‌ ئامانجه‌كانیان

سەرەتا