1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ئاگربهست تهنها ڕووكهشه و؛ بۆردومان و گهمارۆ بهردهوامه
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە وەزارەتی تەندروستی غەززە وەرگیراوە و یان لە لایەن ئۆفیسی میدیای حکوومەتی کەرتەکە ڕاگەیاندراوە، لە سەرەتای ئاگربەستەوە تا ئێستا ٣٥٧ فەڵەستینی شههیدبوون.
بەو پێیە تەنیا ٥٠ ڕۆژ لە دەستپێکی ئاگربەست تێپەڕە دەبێت کە ٣٥٧ فەڵەستینی شههیدبوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەم، بڕیاری ئاگربەست لە نێوان قهوارهی زایۆنی و حەماس پەسەند کرا و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ٧٠ هەزار و ١١٢ کەس بە هۆی هێرشەکانی سوپای زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شههیدبوون.
لە ٢٨ی تشرینی یەکەمەوە، سەرەڕای ئەو ئاگربەستە، سەرۆکوەزیرانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی بنیامین ناتانیاهو فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە بە توندی هێرش بکاتە سەر کەرتی غەززە.
لە ٢٤ی تشرینی دووهەمدا، سەرەڕای ئاگربەست و ڕێککەوتنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم، کە بریاربوو ٦٠٠ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی بگاتە ناوچەکە، هەرە زۆر ٢٠٠ بارهەڵگری ڕێگەدا.
لە ٢ی کانوونی یەکەم، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیركهریدا، ڕۆژنامەنووس مەحمود وادی شههیدبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە