56 خولەک پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
دانه‌غاز: كاركردن ئاسایی بوه‌ته‌وه
كۆمپانیای دانه‌غاز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر گه‌ڕاوه‌ته‌وه دۆخی خۆی.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له بۆردومانی مووشه‌كیی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئاستی پێشووی خۆی.
كۆمپانیای دانه‌غاز ڕاشیگه‌یاندووه: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز و گه‌یشتنه‌وه به ئاستی ڕابردوو دوای ئه‌وه دێت ڕێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی فیدڕاڵی و هه‌رێمه‌وه گیراوه‌ته به‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان پابه‌ندبوونی خۆیان به سه‌لامه‌تیی كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه و داوای پاراستنی گیانیشیان ده‌كه‌ن، هاوكات به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازی شل و كاره‌با بۆ خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی له‌نێوان به‌غداد و هه‌ولێر بۆ به‌دواداچوونی هێرشی سه‌ر كێڵگه‌كه پێك هات، دوای هه‌فته‌یه‌ك هێشتا ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە