52 خولەک پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا: گرووپه عێراقییه‌كان هاوكاری حزبوڵڵا بكه‌ن به قورسی بۆردومان ده‌كرێن
نێرده‌ی ئه‌مریكا به سوودانیی وتووه، ئه‌گه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق هاوكاریی حزبوڵڵای لوبنانی بكه‌ن، قه‌واره‌ی زایۆنی ناوخۆی عێراق بۆردومان ده‌كات.
تۆڕی تایمز ناو، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداد به محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه، قه‌واره‌ی زایۆنی پلانی هه‌یه و ئاماده‌یه پێگه‌ی گرنگ له‌ناوخۆی عێراق بكاته ئامانج ئه‌گه‌ر گرووپه عێراقییه‌كان ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن بۆ پشتیوانیی سه‌ربازی یان دارایی حزبوڵلای لوبنانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، تۆم باراك وتوویه‌تی، پاره‌داركردنی حزبوڵڵا لای ئه‌مریكا هێڵی سووره و ئه‌گه‌ر گرووپه چه‌كداره عێراقیه‌كان هاوكاریی حزبوڵڵا بكه‌ن، ئه‌وا ئیسرائیل ئاماده‌یه زۆر به قورسی له عێراق بدات. ئه‌مریكاش ڕێگه‌ی لێ ناگرێت.
ماڵپه‌ڕی تایمز ناو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌م هۆشدارییه‌ی واشنتۆن بۆ به‌غداد هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی هاوكاریی عێراقییه‌كان بۆ گرووپه لوبنانییه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی سووری ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م به‌غداد بسه‌پێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە