58 خولەک پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كۆرمۆر سزا بدرێن
په‌یام
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ڕایگه‌یاند، متمانه‌ی هه‌یه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دواناكه‌وێت و ده‌شڵێت: پێویسته لێپرسراوانی ه‌ێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر بدۆزرێنه‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
محه‌مه‌د حه‌سان له‌دوایین ڕاپۆرتیدا پێش كۆتاییه‌هتنی ئه‌ركی یۆنامی وتی: عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌شداریی به‌رزه‌وه، هاوكات متمانه‌ی خۆی به‌پێكه‌ێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بێ دواكه‌وتن ده‌ربڕی.
وتیشی: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌وه جیا ده‌كرایه‌وه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتیان به‌شدارییان تێدا كرد، ئازادترین، ڕێكخراوترین و پاكترین هه‌ڵبژاردن بوو كه‌له‌عێراق ئه‌نجام درابێت.
محه‌مه‌د حه‌سان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌گرنگه‌كان، له‌وانه‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له‌هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: پێویسته‌لێپرسراوان بدۆزرێنه‌وه‌و ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە