04/12/2025 649 جار خوێنراوەتەوە

یاسر ئەبو شەباب، فەرماندەی مەترسیدارترین میلیشیای كەرتی غەززە كوژرا

پەیام

یاسر ئەبو شەباب، فەرماندەی میلیشیای چەكدار لە غەززە كوژرا.

ڕادیۆی سوپای زایۆنی بڵاوی كردەوە، یاسر ئەبو شەباب لەسەر دەستی چەكدارانی نەناسراو لە رۆژهەڵاتی رەفەح لە كەرتی غەززە كوژراوە. بەڵام ڕادیۆكە پێشبینیی كردووە یاسر ئەبو شەباب لەسەر دەستی یەكێك لە پیاوەكانی كوژرابێت.

سەرچاوەیەك بە ڕادیۆی زایۆنیی ڕاگەیاندووە، كوژرانی ئەبو شەباب پێشهاتێكی خراپە بۆ ئیسرائیل.

هاوكات كەناڵی 12ی ئیسرایلی باسی لەوە كردووە فەرماندەی گرووپە چەتەییەكەی غەززە بریندار كراوە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی سوروكا لە سنووری قەوارەی زایۆنی، بەڵام بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

یاسر ئەبو شەباب فەرماندەی گروپێكی میلیشیایی و چەتەیی بوو لە كەرتی غەززە، پەیوەندیی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی پتەو بوو و لە سنووری رەفەح دەسەڵاتدار بوو. لەكاتی جەنگی سەر غەززەدا تۆمەتبار بوو بە كوشتنی خەڵك و تاڵانكردنی هاوكارییەكان و سیخوڕیكردن بەسەر چەكدارانی حەماس و قەسسامەوە. هەر بەو هۆیەشەوە لەلای حكومەتی غەززە قاچاخ بووە.

میدیای زایۆنی باسی لەوەش كردووە، بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی "حەماس" زانیاریی هەواڵگریی لەسەر شوێنی مانەوە و خۆحەشاردانی یاسر ئەبوشەباب كۆكردووەتەوە و لەسەر دەستی چەكدارانی حەماسیش كۆتایی بە ژیانی هاتووە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا