1 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی پشێویی چەكداری لە بازگەی بانی مەقانی چەمچەماڵ ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبوو
پەیام
بەهۆی دروستبوونی پشێویی چەكداری، بازگەی بانی مەقان لە چەمچەماڵ بە ڕووی شۆفێراندا داخرا و قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبوو.
بەپێی زانیارییەكانی پەیام ئەمڕۆ هێزی ئاسایشی بازگەی بانی مەقانی چەمچەماڵ و هێزێكی كۆماندۆی سەر بە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە بازگەكە دەمەقاڵە و شەڕە قسە و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە، ئەوەش بووەتە هۆى ئەوەى بازگەكە بەڕووی شۆفێراندا بۆ ماوەى کاتژمێرێک دابخرێت و شۆفێران ئۆتۆمبێلەكانیان بە چەند سایدێك وەستاند و گرفتی هاتووچۆیان بۆ دروستبوو.
بەپێى زانیارییەکان هۆکارى پشێوییەکە ئوتومبێلێک بووە کە چەکدارى هێزەکانى کۆماندۆى تێدابووە و بە بازگەکەدا تێپەڕیون و ئامادە نەبوون پێناسەکانیان بدەن بە کارمەندانى بازگەکە، ئەوەش دەمەقاڵەى توند و ئاستەنگى هاتوچۆى لێکەوتەوە.
تا ئەم ساتەیش لایەنە ئەمنی و ئیدارییەكان هیچ ڕوونكردەوەیەكیان لەسەر ڕووداوەکە بڵاو نەوكردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە