04/12/2025 690 جار خوێنراوەتەوە

عومەر گوڵپی لەبارەی دۆخی مامۆستا كر-ێكــ**ــارە.وە نامەیەك ئاڕاستەی كونسوڵی ئیتاڵیا دەكات

پەیام

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ، لەبارەی مامۆستا كرێكارەوە، نامەیەكی ئاڕاستەی كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا كرد. بۆردی یاسایی كۆمەڵیش داوای بەهاناوەچوونی دەكات.

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدەمەوەچوونی دۆخی ژیانی مامۆستا (كر …ێ…كار) لە زیندان لە وڵاتی ئیتالیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی 12ی 2025، نامەیەكمان ئاراستەی بەڕێز (تۆماسۆ سانسۆن، كونسوڵی گشتی وڵاتی ئیتالیا) لە هەرێمی كوردستان كرد.

عومەر گوڵپی ڕاشیگەیاندووە، لە نامەكەدا داوامان لە كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا كردووە، لە چوارچێوەی ئەركە یاسایی و دیبلۆماسییەكانیدا كار بكات بۆ ئەوەی بەرپرسانی پەیوەندیداری وڵاتەكەی كار بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ژیان و دۆخ و تەندروستی مامۆستاكرێكار.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی كۆمەڵ لە نامەكەدا داوای لە كونسوڵی ئیتاڵیا كردووە، كار بكات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەرپرسانی زیندان مافە تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەكانی مامۆستا كرێكار دەپارێزن و لە چوارچێوەی بنەماكانی مافی مرۆڤدا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە بۆردی یاسایی كۆمەڵ نامەیەكی ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كردووە و ڕایگەیاندووە: لەڕێی خێزانەیەكەوە ئاگاداركراونەتەوە لەوەی دۆخی مامۆستاكرێكار لەزیندانەكانی ئیتاڵیا خراپە و لەرووی دەروونی و جەستەییەوە ئازار دراوە هەر بۆیە داوا دەكەن بەداوادچوون بۆ رەوشی ناوبراو بكەن، چونكە مامۆتا كرێكار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانە.

ئەم نامەیە لەكاتێكدایە، پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاو كرایەوە كە دۆخی تەندروستیی مامۆستا كرێكار تێك چووە و بەرپرسانی زیندانەكانی ئیتاڵیاش لەوبارەیەوە كەمتەرخەمن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    بەفر سیتەک سپی پۆش دەکات و تیمەکانی هاتووچۆ لە ئەرکدان بۆ کرانەوەی ڕێگاکان

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    گردبوونەوە و ڕێپێوان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەنگی مەترسی لە ڕۆژاوای کوردستان لێدرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوەڕۆکی وتووێژێی نێوان عەبدی و شەرع

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    زلهێزەكان نەخشەی نوێی ناوچەكە دەكێشن و كورد لەناو ململانێیەكی نێودەوڵەتیی ئاڵۆزدایە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی كۆمەڵی كرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیانی رەواندز ناڕەزایی لە کەمى پێدانى کارەباى نیشتیمانى دەردەبڕن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی زلهێز شەڕ بە كورد ئەكەن و دوای شەڕیش وەك كاڵا دەیفرۆشن

سەرەتا