1 کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

كەشناسیی عێراق: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێشبینی بارانی بەخوڕ و لافاو دەكرێت

پەیام 

دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات لە ئێوارەی ئەمڕۆ تا كۆتایی هەفتە شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و لافاو ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكات.

دەستەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە "هۆكاری ئەم شەپۆلە بۆ قوڵبوونەوەی كەشێكی ساردی چینە بەرزەكانی هەوا لە ئەوروپاوە بەرەو باكووری ئەفریقا، هەروەها سوڕانەوەی تەوژمە ساردەكان لە باكووری دەریای سوور كە دەبێتە هۆی چالاكبوونی نزمە پەستانی دەریای سوور، دەگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو "شەپۆلەكە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و سەرەتا كاریگەری لەسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات دەبێت، دواتر ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بە پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت". 

دەستەی كەشناسیی عێراق روونیشی كردەوە "پێشبینییەكان ئاماژە بە بارانی بەخوڕ بۆ زۆر بەخوڕ دەكەن لە ناوچەكانی باكووری عێراق، لەگەڵ ئەگەری زۆری دروستبوونی لافاو لە دۆڵ و ناوچە نزمەكاندا بەهۆی ئەوەی بڕی بارانبارینەكە لە ڕێژەی ئاسایی تێدەپەڕێت".

دەستەی كەشناسی عێراق باسی لەوەش كردووە "بارانبارینەكە بەشێوەی تاوەباران لەگەڵ هەبوونی هەورەبروسكە دەبێت، هەروەها هەندێك جار شێوەی (بارانی بەردەوام) وەردەگرێت".

هاوكات هۆشداری دا لە بارانی بەخوڕ كە بروسكە و هەورەتریشقەی لەگەڵدایە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات لە ڕێڕەوی لافاو و دۆڵ و ناوچە نزمەكان دوور بكەونەوە، هەر وەك جەختیش لەسەر بەكارنەهێنانی مۆبایل لەكاتی هەورەتریشقەدا دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پێشبینی بارانی بەخوڕ و لافاو دەكرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی پشێویی چەكداری لە بازگەی بانی مەقانی چەمچەماڵ ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبوو

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی بە دوو ئاڕاستەی جیاواز دەچنەوە بەغداد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكەی 15 ملیار دینار كەمیكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی لەبارەی دۆخی مامۆستا كر-ێكــ**ــارە.وە نامەیەك ئاڕاستەی كونسوڵی ئیتاڵیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری تەندروستی: ڕێگە بە میدیا نادەین بریندارانی شەڕەكەی لاجان ببینن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی دهۆك 17 تۆمەتباری دەستگیر كرد كە یەكێكیان 18 دەفتەر دۆلار زیانی گەیاندووە

سەرەتا