1 کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بە هۆی ڕێگرییەكان لە گواستنەوەی چەك بۆ حیزبوڵڵا، پیرۆزبایی لە سووریا كرد

پەیام 

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، ڕایگەیاند، بەمدواییانە سووریا ڕێگری لە گەیشتنی ژمارەیەكی زۆر چەك بە حیزوڵڵا كردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پیرۆزبایی لێ دەكات.

جەنەڕاڵ براد كوپەر لە هەژماری (سێنتكۆم) لە پلاتفۆڕمی كۆمەڵایەتیی X دەڵێت: پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەكانی سووریا دەكەم، كە بەم دواییانە ڕێگریی زۆریان لە گەیشتن و گواستنەوەی چەك بۆ حیزبوڵڵای لوبنان كردووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەمریكا و هاوبەشەكانی لە ناوچەكەدا بەرژوەندییەكی هاوبەشیان لە چەكداماڵینی حیزبوڵڵا و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەدا هەیە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی سووریا پووچەڵكردنەوەی هەوڵێكی قاچاخكردنی بارێكی "گەورە"ی مینی ڕاگەیاند، كە وتبووی ئامادە كرابوو تا بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان بنێردرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، ئەم چالاكییە لە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیدا لە باكووری گوندەواری دیمەشق هات، كە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی هەزار و 250 مین و دەستگیركردنی چوار كەس.

هاوكات تا ئێستاش هیچ لێدوانێكی فەرمی لەلایەن "حیزبوڵڵا"وە لەسەر ڕاگەیەنراوەكەی سووریا نەدراوە.

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە كانوونی یەكەمی 2024ـەوە، ئیدارەی نوێی سووریا هەوڵ دەدات دۆخی ئەمنی وڵات كۆنتڕۆڵ بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەنەدا ناوی سووریا و "تەحریر شام"ى لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە هۆی ڕێگرییەكان لە گواستنەوەی چەك بۆ حیزبوڵڵا، پیرۆزبایی لە سووریا كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. دوای 11 كاتژمێر، منداڵێكی سێ ساڵان بە زیندوویی لە بیرێك دەرهێنرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەشت وڵات بەپێویستى دەزانن پلانەكەی ترەمپ لە غـ.ەززە وەك خۆی جێبەجێبكرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوشتنی (ئەبوو شەباب)ی هاوكاری سوپای ئـ.یسرائیل بە سەركەوتن بەسەر ناپاکان لە قەڵەم دەدرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆتایی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی پلانەكەی ترەمپ بۆ ئاشتی لە غـ.ەززە ڕادەگەیەنرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست سوپای ئـ.یسرائیل ژمارەیەك ناوچەى كەرتی غـ.ەززەى بۆردومان کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بزووتنەوەی بەرەنگاری: كوژرانی ئەبوشەباب چارەنووسی هەر كەسێكە كە ناپاكی بكات

سەرەتا