1 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. دوای 11 كاتژمێر، منداڵێكی سێ ساڵان بە زیندوویی لە بیرێك دەرهێنرا
پەیام
بەرگریی شارستانیی سووریا توانی منداڵێك ڕزگار بكات كە كەوتبووە نێو بیرێكی قوڵەوە لە گوندی "سەریع" لە گوندەواری پارێزگای ئیدلیب لە باكووری سووریا.
ڕائید ساڵح، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند: دوای هەوڵێكی زۆر و كاركردن بۆ ماوەی زیاتر لە 11 كاتژمێر، تیمەكانی ڕزگاركردن لە بەرگریی شارستانی توانییان "شەزای سێ ساڵان" بە زیندوویی لە بیرێكدا دەربهێنن و ڕزگاری بكەن.
وتیشی: دەستبەجێ دوای دەرهێنانی، پشكنینی سەرەتایی بۆ منداڵەكە كراوە و هیچ نیشانەیەكی شكانی ئێسكی تێدا دەرنەكەوتووە، بەڵام ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت بۆ دڵنیابوونەوەی تەواو لە تەندروستی.
ئێوارەی 5ی كانونی یەكەم، منداڵێك كەوتە ناو بیرێكی وشكەوە كە قوڵاییەكەی نزیكەی 7 مەتر بوو لە گوندی "سەریع" لە نزیك سنجار لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب، تیمەكان بە هاوكاری دانیشتووان هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵكەندنی لاوەكی هاوتەریب لەگەڵ دیواری بیرەكە بۆ گەیشتن بە منداڵەكە، ئەمەش دوای ئەوەی بەردێك لەگەڵ منداڵەكە كەوتە خوارەوە و بووە هۆی داخرانی دەمی بیرەكە و ڕێگریكردن لە گەیشتنی ڕاستەوخۆ بە منداڵەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە