06/12/2025 430 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی توركیا: لەچەكداماڵینی حـ.ەمـ.مـ.اس لە ئێستا لە پێشینەی كارەكان نییە

پەیام 

هەر لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت: چەكداماڵینی حەماس لە ئێستا لە پێشینەی كارەكان نییە.

لە میانی كۆڕبەندی (دەوحە 2025)، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا تیشكی خستە سەر پڕۆسەی سیاسی لە كەرتی غەززە و ئاماژەی بەوە كرد: پرسی لەچەكداماڵینی حەماس لە ئێستا لە پێشینی كارەكان نییە و هەنگاوی یەكەم نابێت ئەوە بێت، بەڵكو پێویستە لەسەرمان واقیعی بین و كارەكان لە ڕێڕەوی ڕاست و یاسایی خۆی دابنێینەوە.

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی: ئەنقەرە لە هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی گرەنتیكردنی جێبەجێكردنی پلانی ئاشتی لە كەرتی غەززە بە خێراترین كاتی گونجاو و كۆتاییهێنان بە كارەسات و خراپتربوونی دۆخی كەرتەكە بەدەوام دەبێت. 

فیدان ئاماژەی بە بوونی هەوڵی گەورە لە بواری مرۆیی و دیبلۆماسی بۆ ڕاوەستانی جەنگ و جێبەجێكردنی پلانی ئاشتی كرد و جەختیشی لە بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەشەكانی ناوچەكە لەگەڵ ئەمریكا و ئەورووپا بۆ گرەنتیكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە و بەرەوپێش چوون كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا