08/12/2025 151 جار خوێنراوەتەوە

غــ.ەززە.. لەدوای كوژرانی ئەبو شەباب، چەكدارانی میلیشیاكان خۆیان ڕادەست دەكەنەوە

پەیام 

لەدوای كوژرانی یاسر ئەبو شەباب، چەكدارانی سەر بە میلیشیاكانی غەززە بەلێشاو خۆیان ڕادەستی حكومەتی حەماس دەكەن.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو چەكدارانەی سەر میلیشیا و گرووپە عەشایەری و مافیاكانی غەززەن، كە لە ڕابردوودا دژی بزووتنەوەی بەرەنگاری ئیسلامی "حەماس" بوون، لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا دەستیان كردووە بە خۆڕادەستكردنەوە بە دەزگای ئاسایشی سەر بە حەماس لە كەرتی غەززە.

سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە، دیارترین میلیشیاكانی غەززە كە لە خانیونس و رەفەحن و لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە پاڵپشتیی ئاشكرا دەكرێت، بە شێوازی خوازیارانە خۆیان ڕادەست دەكەنەوە.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی غەززە بە كەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، ئەو چەكدارانەی گرووپە میلیشیاكان كە خۆیان ڕادەست كردووەتەوە، دۆسیەی تایبەتیان بۆ دەكرێتەوە و لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

هەروەها پێگەی قودس پرێس بڵاوی كردووەتەوە، خۆڕادەستكردنەوەی ئەو چەكدارانە دوای ئەوە هات كە حكومەتی حەماس بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەرگای لێخۆشبوونی كردەوە.

خۆڕادەستكردنەوەی ئەندامی گرووپە میلیشیاییەكان دوای ئەوە دێت، كە یاسر ئەبو شەباب، دیارترین كەسایەتیی ئەو گرووپانە و سەرپەرشتیاری میلیشیای چەكدار لە رەفەح، لەلایەن حەماسەوە كوژرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا