08/12/2025 279 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع: ڕووبەڕووی هەموو بەربەستەكان دەبینەوە و سووریا بونیاد دەنێینەوە

پەیام

سەرۆككۆماری سووریا لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق بەشداریی نوێژی بەیانی كرد و ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی هەموو بەربەستەكان دەبنەوە و سووریا بونیاد دەنێنەوە.

سەرۆكایەتی كۆماریی سووریا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد شەرع دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی ئەمەوی، بە بۆنەی یەكەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد وتارێكی  پێشكەش كردووە و ڕایگەیاندووە: "ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەكان دەبینەوە. 

ئەحمەد شەرع هەمان ئەو پۆشاكە سەربازییەی لەبەر بوو كە ساڵی ڕأبردوو لەكاتی چوونە ناو مزگەوتی ئەمەویدا لەبەری كردبوو، ڕاشیگەیاند: سووریا لە باكوور تا باشوور لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا، دووبارە، بونیاد دەنێنەوە.

هاوكات، ئاژانسی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی كردەوە كە ئەحمەد شەرع لە میانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی پارێزگای دیمەشق ئاماژەی بەوەداوە كە ئەركەكە بە ئازادكردنی دیمەشق كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو ئێستا بەرپرسیارێتی هاوبەش كەوتووەتە سەر شانی هەمووان، بۆ درێژەدان بە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوەی سووریا.

ڕاشیگەیاندووە كە دیمەشق دوای ئازادكردنی، بووەتە شوێنێكی گرنگ و ستراتیجی، هەروەها پەیوەندییەكانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پتەوتر كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا