1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا دەڵێت، "مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە، هەرچەندە دەستوور ڕێگرە لە بەردەم ئەم كارەمدا".
ترەمپ لە میانەی وتارێكیدا لە كۆبونەوەیەكی جەماوەری لە شاری "سو سیتی" لە ویلایەتی ئایۆوا، جارێكی تر دەرگای گفتوگۆی لەسەر ئەگەری خۆكاندیدكردنەوەی بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی كردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی كەناڵی "سی ئێن ئێن"یش، ئەگەر ترەمپ بڕیار بدات بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ساڵی 2028دا بكات، ئەوا دەبێتە چوارەمین هەڵمەتی هەڵبژاردن لە ژیانی سیاسیی خۆیدا و هەوڵێكی كرداری بۆ بەدەستهێنانی خولی سێیەمی سەرۆكایەتی، كە ئەمەش دەبێتە یەكەمین حاڵەتی لەو جۆرە لە دوای هەمواركردنەوەی دەستوری وڵاتەكە.
تڕەمپ لە لێدوانەكەیدا وتی، "پێموایە یاسا ڕێگریم لێدەكات بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە؛ بەڵام لە هەمان كاتدا بڕوام وایە مافی ئەوەم هەیە جارێكی تر خۆم هەڵبژێرمەوە، چونكە ئەوان لە هەڵبژاردنی پێشوودا ساختەكارییان كرد و ئێمە ئەنجامی نایابمان بەدەستهێنابوو".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە