1 کاتژمێر پێش ئێستا 85 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سپەیس ئێكسی ڕاسپاردووە كۆتوبەندی سەر خێرایی و بەكارهێنانی سەربازیی تۆڕی ستارلینك لە ئۆكرانیا، هەڵبگرێت، دوابەدوای ئەو پەیوەندییەش كاركردنی سیستمەكە ئاسایی بووەتەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە بەرپرسانی ئەمریكی و ئۆكرانیەوە گواستیەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندی بە ئیلۆن ماسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سپەیس ئێكسەوە كردووە و نیگەرانی و نائومێدیی خۆی لەبارەی سنوورداركردنی خێرایی سیستمی ستارلینك بۆ نزیكەی 100 میل لە ئۆكرانیا دەربڕیوە، چونكە ترەمپ ڕایگەیاندووە "ئەم سنورداركردنە كاریگەریی فڕۆكە بێفڕۆكەوانە هێرشبەرەكانی ئۆكرانیای لە بەرانبەر هێرشەكانی ڕووسیا كەم كردووەتەوە".

هەر ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: دوای پەیوەندییەكەی ترەمپ بە ماسكەوە، خزمەتگوزارییەكەی ستارلینك گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. 

لای خۆیەوە و پێشتر "جەی دی ڤانس" جێگری سەرۆكی ئەمریكا، بڕیارەكەی "ئیلۆن مەسك" ی لە كەمكردنەوەی خێرایی تۆڕیی ستارلینك بە "تێگەیشتووانە" ناو برد، بەو پێیەی كۆمپانیاكە نایەوێت بێ ئاڕاستەكردن و ڕێنماییەكی فەڕمی لەلایەن حكوومەتی ئەمریكاوە  خۆی بخاتە نێو جەنگەكەوە.

ئەمەو تائێستا هیچكام لە كۆشكی سپی و كۆمپانیای سپەیس ئێكس هیچ لێدوانێكی فەرمییان لەسەر هەواڵەكەی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. بەهۆی بوومەلەرزەیەكەوە 16 كەس گیانیانلەدەستدا و 65ی دیكەش برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌زووی جه‌نگ كۆتایی دێت و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا و لیبیا ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ریاییه‌كانی نێوانیان دیاری كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا: له‌ هه‌ندێك شاردا خۆپیشاندانه‌كان له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون

سەرەتا