2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون
پەیام
لە ئەنجامی هێرشێكی چەكداری بۆ سەر كڵێسایەك لە باشووری ئوردون، زیاتر لە 30 كەس كوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی، لە هێرشێكی چەكدارییدا بۆ سەر كڵێسای ڕۆمی ئۆرسۆدۆكس، یان "حەموود" لە پارێزگای كەرەك لە باشووری ئوردون، دەیان كەس بوونە قوربانی، كە بەپێی بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی و وتەبێژی حكومەتی ئوردون، لە ڕووداوەكەدا "لانی كەم 7 كەس كوژراون و 34ی كەسی دیكەش بریندار بوون كە برینی بەشێكیان قورسە".
لای خۆیەوە كەناڵی (مەملەكە)ی فەڕمیی دەوڵەتی باسی لەوە كردووە، لە كاتی بەڕێكردنی تەرمێكدا چەند چەكدارێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوێت سێ چەكدارن، لە ئۆتۆمبێلێك دابەزیون و بۆ ماوەی پێنج خولەك بەردەوام دەستڕێژی گوللەیان لە ئامادەبووان كردووە و دواتر هەڵاتوون.
هاوكات تەلەفزیۆنی فەرمیی ئوردونیش ڕایگەیاند: چەكدارەكان لەنێو هۆڵی كڵێساكەشدا تەقەیان كردووە.
سەرچاوەیەكی فەرمیی ئەو وڵاتەیش ئاشكرای كرد كە ئەنجامدەرانی ئەم كردەوە پێشینەی تەكفیرییان هەبووە، هێزە ئەمنییەكانیش بۆ دەستگیركردنی هەڵاتووەكان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان.
لەلایەكی دیكەوە، داواكاری گشتیی عەممان بڕیاری قەدەغەكردنی بڵاوكردنەوەی زانیاریی لەسەر كەیسەكە بە پاساوی پاراستنی لێكۆڵینەوەكان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەر دەنگۆیەكی ناڕاست دەركرد، جگە لە میدیا فەرمییەكان كە لەژێر چاودێریی حكومەتدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە