2 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون
پەیام
لە هێرشێكی چەكداریی شاری خەلیل لە كەناری ڕۆژاوای فەڵەستین دوو سەربازی زایۆنی كوژران و سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنییش هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان دەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەینی، لە دەروازەی ڕۆژاوای شاری خەلیل لە كەناری ڕۆژاوای فەڵەستین، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر بازگەیەكی سوپای زایۆنی و بووە هۆی پێكدادانێكی چەكداری كە 20 خولەكی خایاند.
لەوبارەوە سوپای زایۆنی ڕایگەیاند: لە هێرشەكەدا دوو سەربازی یەكەی فریاگوزارییان كوژراون و سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون، هەروەها هەردوو چەكدارە فەڵەستینییەكەش لە شوێنی ڕووداوەكەدا شەهید بوون.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشەكە تاوەرێكی سەربازیی نزیك كۆمەڵگەی "تیلم"ی كردووەتە ئامانج.
ئیال زامیر، سوپاسالاری قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: هێرشبەران تەقەمەنییەكی بێشوماریان پێ بووە و ویستوویانە پەلامارێكی گەورەتر ئەنجام بدەن.
دەزگای ئەمنیی قەوارەكەش ڕایگەیاند: بوونی ئەو بازگەیە ڕێگری لە كارەساتێكی گەورەتر كردووە.
بە دوای ئەمەدا، سوپای زایۆنی خەلیل و حەلحولی گەمارۆ دا و هەڵی كوتایە سەر ماڵی هێرشبەرەكان. بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی قەوارەكەش لە شاری خەلیلەوە ڕایگەیاند: تاوتوێی فراوانكردنی ئۆپڕاسیۆنەكان دەكەین، هاوكات ئیتمار بن گەفیر و بتسلئیل سمۆتریچ داوای هەڵوەشاندنەوەی فەڕمیی دەسەڵاتی فەڵەستینییان لە ناوچەكەدا كرد.
لەلایەكی دیكەوە، هەر یەك لە بزووتنەوەی حەماس و بەرەی میللی پێشوازییان لە ئۆپڕاسیۆنەكە كرد و بە وەڵامێكی سروشتییان بۆ تاوانەكانی داگیركەر لە كەناری ڕۆژاوا و قودس و جەنگی بەردەوامی سەر كەرتی غەززە، دانا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە