08/12/2025 251 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن بەمەبەستى پەسەندكردن ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی كرا

پەیام 

كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە مەبەستی پەسەندكردن ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی كرد.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كراوە بە مەبەستی پەسەندكردنی لەلایەن دادگای ناوبراوەوە.

هەنگاوەكەی ئەمڕۆی كۆمیسیۆن لە دوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان بووە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە كە ماوەی 10 رۆژی پێویست بوو بۆ یەكلایی كردنەوەیان.

پێشتر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، 872 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان درا و، دوای وردبینیكردنیان زیاتر لە 800 تانەیان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییەوە ڕەتكرایەوە و ژمارەیەكیش لە تانەكان بووە هۆی ئەنجامدانی گۆڕانكاری سنوردار لە هەندێك پارێزگا.

11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، كە نزیكەی 50 لەسەدی دەنگدەران تێیدا بەشداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای تاوانـه‌كانی سووریا موفتی پێشووی به‌ زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێشنیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ریاز خستە ڕوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق شەش هەزار بەندكراوی بیانی بۆ 61 وڵاتی جیاواز دەنێرێتەوە

سەرەتا