08/12/2025 348 جار خوێنراوەتەوە

لە ساڵێكدا نزیكەی 900 هەزار ئاوارە بۆ سووریا گەڕاونەتەوە

پەیام

لە ماوەی تەنیا یەك ساڵی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەددا نزیكەی 900 هەزار ئاوارەی سووریا لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە. هەسەدەش داوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات.

كەناڵی فەرمی سووریا بڵاوی كردەوە كە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی كانوونی یەكەمی 2024 تا كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، 894 هەزار و 641 پەنابەری سووریای لە دەروازە سنوورییە وشكانییەكانەوە گەراونەتەوە وڵاتەكەیان.

میدیای فەرمیی سووریا بلاوی كردووەتەوە، لە ماوەی یەك ساڵدا، 581 هەزار پەنابەر لە توركیاوە، 175 هەزار پەنابەر لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە بۆ سووریا، هەروەها لە ئوردونەوە 121 هەزار پەنابەر و لە عێراقیشەوە 21 هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

لەلایەكی دیكەوە فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و سەرەڕای پیرۆزبایی لە ساڵیادی شۆڕشی سووریا. ڕاشیگەیاند: هێشتا سەدان هەزار ئاوارە لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێ كانی، بێبەشن لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان، ئەمەش وەك كاری لەپێشینەی ئێمە دەمێنێتەوە.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە: تاكو ئاوارەكان نەگەڕێنەوە چارەسەری سیاسیی دادپەروەردانە لە سووریا بەدی نایەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ سزاكانی ئه‌مریكا چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌؛ كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران خرانه‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی پزیشكیان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەندین تەقینەوە لە سەربازگەیەکی سوپای سووریا ڕووی دا و چوار کەس برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاماده‌كاریمان بۆ جه‌نگێكی درێژخایه‌ن كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی باڵای ئێران داوای هێوركردنەوەی وتارەكان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قودس.. 100 جولەكەی ئۆردوگانشین هەڵیانكوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری خۆراوا... تەقە کرا و ئیسرائیلییەک کوژرا

سەرەتا