16/12/2025
297 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی و پارتی له پیرمام كۆتایی هات
په‌یام
کۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام كۆتایی پێهات.
شاندی یەکێتی پێكدێن له قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم پێكهاتبوون و هه‌روه‌ها شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری و ئەندامێتیی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح.
هه‌ردوو حزب له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پۆسته‌كانی به‌غداوه قسه‌یان كرد به‌ڵام له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هیچ لێدوانێكیان بۆ میدیاكان نه‌دا و هیچ زانیارییه‌ك نییه ئایه گه‌یشتوون به ڕێكه‌وتن یان نا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە