16/12/2025 108 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 12ی ڕەوانەی بەغداد كرد

پەیام
لیستی مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد كرا و سبەینێ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا مووچەخۆران مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچوو ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، ڕەوانەی شاری بەغداد كرا، بڕیارە سبەی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە تەنیا دوو هەفتەی ماوە بۆ ساڵی نوێی و تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12یان وەرنەگرتووە.
كەمتەرخەمی و بێباكیی بەرپرسانی هەرێم لە ئاست چارەسەركردنی كێشەی مووچە وای لە مووچەخۆران كردووە تەنیا هیوا لەسەر یەك مووچەی دیكە بۆ ئەمساڵ هەڵچنن ئەویش مووچەی مانگی 10یە، بەدەر لەوە بەپێی هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو مووچەخۆران زیاتر لە مووچەیەكیان دەفەوتێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    هه‌رێمی كوردستان و قه‌ته‌ر: میلیشیاكان مه‌ترسین و پێویسته‌ كۆنتڕۆڵ بكرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئاگری جەنگ خۆش دەكات و باسی دانوستان و ڕێكەوتنیش دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. لە 10 رۆژدا 10 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردەى هەرێم سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ناو پۆلی راگرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

سەرەتا