2 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
توركیا: چارەسەری ئاشتییانەمان بۆ دۆخی سووریا پێ باشترە
پەیام
هاكان فیدان دەڵێت توركیا نایەوێت جارێكی دیكە شەڕ دژی هەسەدە بكات بەڵام بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان خەریكە ئارامیان لێ دەبڕێت.
لە دیدارێكدا لەگەڵ میدیا وڵاتەكەی، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاندووە: ئەنقەرە هێشتا چارەسەری ئاشتییانەی بۆ دۆخی سووریا و چارەنووسی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" پێ باشترە. ئەو دەڵێت: هیوادارم پرسەكان بە گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتییانە سەر بگرێت و هیچ پێویستییەك نابینین بۆئەوەی دووبارە پەنا بۆ ڕێگەی سەربازی ببەین.
هاكان فیدان ئاماژەی بەوەش داوە، كە هەسەدە پابەندی بەڵێنەكانی نابێت و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی یەكگرتنی هێزەكان لەگەڵ هێزەكانی حكومەتی سووریا دوا دەخات. ڕاشیگەیاندووە: پێویستە هەسەدە بزانێت، كە ئارامیی لایەنە پەیوەندیدارەكان خەریكە كۆتایی دێت.
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕاشیگەیاندووە: پێویستە هێزەكانی سووریای دیموكرات پابەندی ڕێككەوتنی 10 ی ئادار بێت و هەموو لایەنەكان چاوەڕوانن ڕێككەوتنەكە بەبێ دواخستن و دەستكاری جێبەجێ بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە