2 کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

میسڕ بە بەهای دەیان ملیار دۆلار غازی سرووشتی لە ئیسرائیل دەكڕێت

پەیام

سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕێككەوتنی غازی لەگەڵ میسڕ پەسەند كرد و بەپێی ڕێككەوتنەكە میسڕ بە بەهای دەیان ملیار دۆلار غازی سرووشتی لە قەوارەكە دەكڕێت.

بنیامین نەتەنیاهوو ڕایگەیاند، واژووی كردووە لەسەر ڕێككەوتنی غاز لەنێوان قەوارەكەی و وڵاتی میسڕدا. ڕاشیگەیاند: ئەمە گەورەترین ڕێككەوتنی غازە لە مێژووی ئیسرائیلدا و بە بەهای 112 ملیار شیكڵ دەخەمڵێنرێت، كە دەكاتە نزیكەی 35 ملیار دۆلار.

بنیامین نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەش داوە، لەپێناو بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا رەزامەندیی لەسەر ئەو ڕێككەوتنە داوە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە ئەم ڕێككەوتنە ڕەهەندیی ستراتیژیی گەورەی هەیە و پێگەی قەوارەكەی وەك هێزێكی گەورەی هەرێمی لە بواری وزەدا بەهێز دەكات و ئاسۆی هاوكاریی ئابووری و سیاسی لەگەڵ میسڕ واڵا دەكات.

لای خۆیەوە ئیلی كۆهین، وەزیری وزەی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند، دانوستان و گفتوگۆكان پێش ئەم ڕێككەوتنە دووردرێژ و ماندووكەر بوون، بەپێی ڕێككەوتنەكە غازی سرووشتی بۆ میسڕ دەنێردرێت بە درێژایی ساڵانێكی دوورودرێژ ئەمەش سەقامگیریی هەرێمی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا زیاتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسڕ بە بەهای دەیان ملیار دۆلار غازی سرووشتی لە ئیسرائیل دەكڕێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: چارەسەری ئاشتییانەمان بۆ دۆخی سووریا پێ باشترە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: بەھۆی بارانی ئەم دواییە ٥٥ ھەزار خێزان زیانیان بەرکەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ساڵی ئاینده‌دا؛ ئه‌مریكا یاسایه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ سووریا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا له‌باره‌ی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ست وتووێژیان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماده‌كاری بۆ هێرش بۆسه‌ر لوبنان ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شاری قودس دروست ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌مارۆ؛ ئاواره‌بوون؛ سه‌رما و باران بارین دۆخه‌كه‌ی قورستر كردووه‌

سەرەتا