2 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
لە چاوەڕوانی گواستنەوەدا بۆ دەرەوەی غـ.ەززە، هەزار نەخۆش گیانیانلەدەستداوە
پەیام
لە چاوەڕوانیی گواستنەوەیان بۆ دەرەوەى غەززە بەمەبەستى وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، زیاتر لە هەزار نەخۆشی فەڵەستینی لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا گیانیان لەدەست داوە. هەزاران نەخۆش پێویستیان بە گواستنەوەیە بۆ دەرەوە و قەوارەی زایۆنی ڕێگە نادات.
لە نووسێنیكدا لە تۆڕی ئێكس، تێدروس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە پشتبەستن بە داتاكانی وەزارەتی تەندروستی غەەزە و بە ئاماژەدان بەوەی كە ژمارەكە لە ڕاستیدا زیاترە، ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووزی 2024ەوە تا تشرینی دووەمی 2025 هەزار و 92 نەخۆشی فەڵەستینی لە كەرتی غەززە لە چاوەڕوانی گواستنەوەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی كەرتەكە، گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی جیهانی داوای لە وڵاتان كرد دەستپێشخەریی بکەن و پێشوازی لە نەخۆشەكانی غەززە بکەن، هەروەها داوای دەستپێكردنەوەی گواستنەوەی پزیشكی بۆ كەناری خۆراوای داگیركراو كرد، لە نێویاندا قودسی ڕۆژهەڵات، جەختیشی لەوە كردەوە، كە ژیانی زۆرێك لە نەخۆشەكان بەستراوەتەوە بە خێراتركردنی ڕێكارەكانەوە.
لای خۆیشیەوە تارق جاساریفیچ وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە كە نزیكەی 18 هەزار و 500 نەخۆش لە نێویاندا زیاتر لە چوار هەزار منداڵ، هیشتا پێویستیان بە گواستنەوەی بەپەلە بۆ دەرەوەی كەرتەكە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە