2 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی دژی داعش لە سووریا ئەنجام دا
پەیام
ئەمریكا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی دژی ڕێكخراوی داعش لە سووریا ڕاگەیاند و سەرۆكی ئەو وڵاتەش دەڵێت: ئۆپڕاسیۆنەكە وەكو تۆڵەكەیەكە دژی هێرشی ئەو ڕێكخراوە بۆ سەر هێزەكانیان.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا "سێنتكۆم" لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: لەدوای ئەو هێرشەی شەممەی ڕابردوو كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هێزە هاوبەشەكان، ئۆپراسیۆنی (چاوی باز) دژی ڕێكخراوی داعش لە سووریا و بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە "شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەكەدا زیاتر لە 70 ئامانج لە چەندین شوێنی جیاواز لە نێوەڕاستی سووریا لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی، كۆپتەری هێرشبەر و تۆپخانەكانەوە كراونەتە ئامانج".
"سێنتكۆم" باس لەوەش دەكات "سوپای ئوردن بە فڕۆكەی جەنگی بەشداری و پشتگیریی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئەمریكای كردووە".
لەلایەكی دیكەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی "چاوی باز" ئەنجام دراون، گوزارشت لە "وەڵامێكی تۆڵەسەندنەوە" دەكەن و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەیە كە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی تەدموور دابووی.
سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت: ئێمە گورزی زۆر بەهێز لە مۆڵگەكانی داعش لە سووریا دەدەین، حكومەتی سووریا "بە تەواوی پشتگیری ئۆپڕاسیۆنەكە دەكات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە