2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە غـ.ەززە كرایە ئامانج و شەش كەس شەهید بوون
پەیام
سوپای داگیركەری زایۆنی قوتابخانەیەكی ئاوارەكانی لە غەززە كردە ئامانج كە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری تێدا بەڕێوە دەچوو، لە ئاكامدا شەش فەڵەستینی شەهید و پێنجی دیكەشی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوە پزیشكییەكان، تەرمی شەهید و بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "مەعمەدانی" لە ناوەڕاستی غەززە، ئەمەش دوای تۆپبارانی سوپای زایۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەك لە گەڕەكی "توفاح" كە وەك ناوەندێكی مانەوەی ئاوارەكان بەكار دەهێنرا.
بە وتەی شایەتحاڵان، تانكێكی سوپای زایۆنی چووەتە نێو گەڕەكەكە و لە قوتابخانەكە نزیك بووەتەوە، پاشان چەند گولەتۆپێكی ئاڕاستە كردووە كە بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان.
شایەتحاڵەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە "هێزەكانی سوپای زایۆنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر ڕێگرییان لە تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگریی شارستانی كردووە بگەنە شوێنەكە، ئەمەش بووەتە هۆی دواكەوتنی پرۆسەی گواستنەوەی قوربانییەكان".
لەلایەكی دیكەوە، سوپای زایۆنی دانی بەوە دا نا كە بە گومانی بوونی كەسانێك لە نێویدا قوتابخانەكەی بۆردوومان كردووە و دەڵێ: لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
ئەو ناوچەیەی كراوەتە ئامانج، یەكێكە لەو ناوچانەی سوپای زایۆنی لێی كشاوەتەوە وەك جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست كە لە 10ی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە لە كەرتی غەززە دەستی پێ كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە